ئەرسناڵ شوێنی خۆی لە پێشەنگی پرێمەرلیگ باشتر كرد پاش ئەوەی لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 29 لە دێربی لەندەن بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە چێڵسی بردەوە.
لیاندرۆ تروسارد لەخولەكی چوار گۆڵی یەكەمی ئەرسناڵی تۆمار كرد،لەخولەكی 52 بنیامین وایت گۆڵی دووەمی تۆمار كرد،دوای پێنج خولەكی تر كای هافیرتز گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، هەمان یاریزان لەخولەكی 65 گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی تۆمار كرد،لەخولەكی 70 بنیامین وایت گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی ئەرسناڵی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش لە پێشەنگی یانەكان بووە خاوەنی 77 خاڵ.