ئەمڕۆ چوار شەممە لە كەلار ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان هێزە ئەمنیەكان و چەند تۆمەتبارێك ڕویداوەو
پەیامنێری كوردیو لە كەلارەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ چەند تۆمەتبارێك كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، لە باوەنور لەكەلار دەسترێژی گوللـەیان لە بنكەیەكی پۆلیسی ١٠٤ و بەڕێوەبەری پۆلیسی كەلار كردوەو تۆمەتبارەكان سێ كەس بوون.
وتیشی: ڕوداوەكە زیانی گیانی نەبوەو دوای ڕوبەڕوبونەوە سێ تۆمەتبارەكە دەستگیركراون.