لیڤەرپول هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ دووركەوتەوە كاتێك لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 29ی خولەكە لە دێربی مێرسیساید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئیڤەرتۆن دۆرا.
گاراد برانسوایت لەخولەكی 27 گۆڵی یەكەمی ئیڤەرتۆنی تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لەخولەكی 58 دۆمینیك كالفیریت لیۆین گۆڵی دووەمی بۆ ئیڤەرتۆن تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ئیڤەرتۆن بووە خاوەنی 33 خاڵ پلەی 16می ریزبەندی گرتوەو لیڤەرپولیش بە 74 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی لە پلەی دووەم مایەوە.