کەین: متمانەم بەخۆم هەیە بەرامبەر ریال مەدرید گۆڵ تۆمار بكەم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەین: متمانەم بەخۆم هەیە بەرامبەر ریال مەدرید گۆڵ تۆمار بكەم

 

هاری کەینی یاریزانی ئینگلیزی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، هیوادارە ئاستێکی نایاب بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید پێشکەش بکات.

بایرن میونشن رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەکات.

کەین لە لێدوانەکانیدا بۆ سکای سپۆرتی ئەڵمانیا وتی: هیوادارم گۆڵ بەرامبەر ڕیال مەدرید بکەم، لە دۆخێکی باشم و متمانەم بەخۆم هەیە، ئەگەر هاوڕێکانم وەک هەموو وەرزێک خزمەتم بکەن، ئەوا من لەوێ دەبم.

سەبارەت بە بردنەوەکەی بەرامبەر فرانکفۆرت گوتی: ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، بەتایبەت لە گێمی یەکەمدا بەشێوەیەکی گشتی یارییەکە قورس بوو، بەڵام باش بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بردنەوە گرنگە بۆ پاراستنی زەبری هێز، هیوادارم بتوانین ئەم متمانەیە هەڵبگرین بۆ یارییەکەی سێشەممە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێستا هەموو سەرنجەکان لەسەر یارییەکەی ڕیاڵ مەدریدە، یارییەکە قورس دەبێت، دەبێت ئاستی دوو یارییەکەی بەرامبەر ئارسناڵ هاوتا بکەین و زیاتریش دابین بکەین.

 

هه‌واڵی گرنگ