ئینریکی: ئامادەین لەیاری چوون و هاتن لە دۆرتمۆند ببەینەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینریکی: ئامادەین لەیاری چوون و هاتن لە دۆرتمۆند ببەینەوە

 

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان ئاڵای تەحەدای بەرزکردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە خولی فەرەنسادا بە ئەنجامی 3-3 لەگەڵ لیهاڤرێ یەکسانبوون.

ئینریکی لە کەناڵی کانال پڵەس وتی: یارییەکی ناجێگیر بوو، 3 گۆڵمان تۆماركرد بەرامبەر تیپێک کە زۆر کاریگەر بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە هاندەران ئاستی تیپەکە بەرز دەنرخێنن، هەندێک هەڵەمان کرد و زۆرێک لەو دەرفەتانەی کە هەمانبوو نەمان قۆستەوە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر هەوڵماندا، یارییەکەمان بە باشی تەواوبكەین، دەتوانین بڵێین پاڵەوانی خولەکەین هەرچەندە نازناوەکە لە ڕووی بیرکارییەوە یەکلایی نەکرایەوە.

ئێنریکی لە کۆتاییدا وتی: هەوڵ دەدەین بە باشترین شێوە کۆتایی بە وەرزەکە بهین، هەروەها ئامادەین ڕووبەڕووی دۆرتمۆند ببینەوە و لە هەردوو یارییەکەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین.

 

هه‌واڵی گرنگ