باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەشناسی ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و سنوورییەکان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە سبەینی پینجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 2-5 پلە بەرزدەبێتەوە و تا شەممەی داهاتووش ڕۆژانە گەرما 2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی شارەکانی هەرێم:

هەولێر : 27

سلێمانی: 25

دهۆک : 24

زاخۆ : 25

هەڵەبجە :27

کەرکوک: 29

سۆران : 21

حاجی ئۆمەران: 15

گەرمیان : 32

هه‌واڵی گرنگ