ئەمشەو ناوی دوو یانە ئاشكرا دەبێت كە دەگەنە یاری كۆتایی یۆرۆلیگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو ناوی دوو یانە ئاشكرا دەبێت كە دەگەنە یاری كۆتایی یۆرۆلیگ

 

بایر لیڤەركوزنی ئەڵمانی میوانداری ڕۆمای ئیتاڵی دەكات، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئەوروپا، لە دوای كاندید بوونی بۆ گەیشتن بە یاریكۆتایی هەنگاوێك لە بردنەوەی سێ نازناوی مێژوویی ئەم وەرزە نزیك دەبێتەوە.

لیڤەركوزن كە تا ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە، هەنگاوێكی گەورەی بەرەو گەیشتن بەیاریكۆتایی دەچێت، دوای بردنەوەی لە یاریی چوون، كە لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆی بە دوو گۆڵی خاوێن براوە بوو.

لیڤەركوزن بە بردنەوەو بەرامبەر بوون و دۆران بەجیاوازی یەك گۆڵ سەركەوێت بۆ یاریكۆتایی كە بریارە شاری دبلن میوانداری بكات، ئەمەش وادەكات لە بردنەوەی سێ نازناوی مێژوویی لەم وەرزە نزیك بێتەوە پاش ئەوەی نازناوی بۆندس لیگای بەدەستهێناو لە 25ی ئەم مانگەش لەیاریكۆتایی جامی ئەڵمانیا بەرامبەر بە كایزەرسلاوتێرن یاری دەكات.

ئەمە دووەم وەرزە لەسەریەك كە لەیەك قۆناغدا هەردوو یانە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، بەو پێیەی ساڵی ڕابردوو لیڤەركوزن لە قۆناغی پێش كۆتایی بەرامبەر ڕۆما دوورخرایەوە، بەڵام ئەمجارە لیڤەركوزن دیارترین كاندید دەبێت كە سەركەوێت بۆی یاری كۆتایی.

لیڤەركوزن تاكە یانەیە لەم وەرزە توشی هیچ دۆرانێك نەهاتووە لەسەرجەم پێشبركێكان 48 یاری بەبێ دۆراند ئەنجامداوە.

پێدەچێت كارەكان سەقامگیر بن بۆ ئەوەی تیپی لیڤەركوزن لەم وەرزەدا بەبێ شكست درێژە بە گەشتەكەی بدات و نازناوی ئەوروپی بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر ڕایگەیاند كە وەرزی داهاتوو لەگەڵ تیپەكەی بەردەوام دەبێت.

ئەلۆنسۆ لە دوایین یاری بەرامبەر فرانكفۆرت بەشداری بە هەشت یاریزانی سەرەكی نەكرد، بە ئەگەرێكی زۆریشەوە لەم یارییەدا یاریزانەكان دەگەرێنەوە پێكهاتەی سەرەكی.

لیڤەركوزن بەبێ پێكان دەچێتە نێو یارییەكەوە، ئەلۆنسۆش دەتوانێت خزمەتگوزارییەكانی جۆناسان تا، جێرمی فریمپۆنگ، ئەلێكس گریمالدۆ و چەندین یاریزانی دیكە بەكاربهێنێت.

لەلایەكی دیكەوە، سەرەڕای ئەوەی لە كۆتا ٣٣ یاری پاڵەوانێتی یانەكانی ئەوروپادا بۆ جاری دووەم لە یاریگای خۆیدا دۆڕ، بەڵام ڕۆما دەستبەرداری ئامانجەكەی نابێت بۆ سێیەم جار لەسەریەك سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

دانیێل دی ڕۆسی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما دەیەوێت سەركردایەتی تیپەكەی بكات و لە یاریی گەڕانەوەدا قەرەبۆی ئەنجامی یاری چوون بكاتەوەو سەركەوێت بۆ یاری كۆتایی، بەتایبەتی لە كۆی 22 یاری كە لە دوای دەستبەكاربوونی ڕاهێنەرایەتی تیپەكەی كردووە، تەنها 4 یاری دۆڕاندووە وەك ڕاهێنەر، كاتێك شوێنی مۆرینیۆی گرتەوە رۆما پێویستە بەجیاوازی سێ گۆڵ بباتەوە ئینجا دەگاتە یاریكۆتایی ئەمەش كارێكی ئاسان نیە.

لە یارییەكەی تری قۆناغی پێش كۆتاییدا، یانەی ئەتلەنتای ئیتاڵی میوانداری یانەی مارسێلیای فەرەنسی دەكات.

چانسی سەركەوتنی هەردوو هەڵبژاردە یانە بۆ یاری كۆتایی یەكسانە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە یاریی چوون كە لە فەرەنسا بە ئەنجامی 1-1 یەكسانبوون، چونكە براوەی یاریی گەڕانەوە سەردەكەوێت بۆ یاری كۆتایی .

ئەتلەنتای دەیەوێت بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا سەركەوێت بۆ یاری كۆتایی خولی ئەوروپا، بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا دەرفەتی بەدەستهێنانی دوو نازناوی هەبێت، بەتایبەتی كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یۆڤینتۆس دەبێتەوە.

لە دوای دۆڕاندنی یاریی گەڕانەوە بە لیڤەرپوول لە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی ئەوروپا، ئەتلەنتا پێنج یاری ئەنجام داوە نەدۆڕاوە، توانیویەتی چوار سەركەوتن لە خول بەدەستبهێنێت جگە لە یەكسانبوون لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر مارسیلیا.

مارسیلیا دەیەوێت بگەڕێتەوە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە، كە دواجار لە وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨دا گەیشتە كۆتایی كاتێك بە ئەنجامی ٣-٠ بە ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆڕا.

لە دوای یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی بەرامبەر بەنفیكای پورتوگال، مارسیلیا چوار یاری ئەنجامداوە، دوو یاری خول یەكسان بووە و یەك سەركەوتنی بەدەستهێناوە، پێش ئەوەی لە یاری گەڕانەوە لەگەڵ ئەتلەنتا یەكسان بێت.

هه‌واڵی گرنگ