سەرەرای گرنگیدان بە بە سیستەمی خۆراكی بە شێوەیەكی تەندروست، لە هەمان كاتدا بۆ ئەوەی كێشی لەشمان بە یەكسانی رابگرین وە بۆ هێشتنەوەی لەش بە شێوەیەكی رێك و تەندروست، پێویستە وەرزش ئەنجامبدەین.
دوایین توێژینەوەی زانستی ئاشكرای دەكات، بۆ ئەوەی كالۆری بسووتێنیت و كێشی لەش كەم بكەینەوە، پێویستە بەپێ برۆین، باشتر وایە بۆ دواوە برۆین، چونكە (100) هەنگاو رۆیشتن بۆ دواوە بەرامبەر بە (1000) هەنگاو بۆ پێشەوە.
هەر بە گوێرەی توێژینەوە زانستییەكان هەر كاتێك مرۆڤ بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت، ئەوە ماسوولكەكانی بە تەواوەتی دەجوڵێت بێ ئەوەی هیچ زیانێكی پێبگات، لە هەمان كاتدا ئەم جۆرە هەنگاوانە بۆ دواوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی پەستان لەسەر ئەژنۆكان، هەروەها دەبێتە هۆی چاڵاكبوونی مێشك و پاراستنی لە هەموو جۆرە زیانێك.
ئـ . كـ