کێ و چۆن دانوستان له گه ڵ (به غدا) بکه ین؟
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

کێ و چۆن دانوستان له گه ڵ (به غدا) بکه ین؟

پێشبینی ده کرێ پاش پێکهێنانی کابینه ی نوێی حکومه تی هه رێم ، خولێکی دیکه ی دانوستان و گفتوگۆ له نێوان هه ولێروبه غدا ، به مه به ستی چاره کردنی کێشه هه ڵواسراوەکانی نێوانیان ده ست پێ بکاته وە..

به بۆچون و تێگه یشتنی من ، هه روەها بینا له سه ر ئه زمونی ١٥ ساڵی ڕابوردووی دانوستانه کان،نه وه فدی حکومه تی هه رێم و نه وه فدی یه ک دوو حیزب به ته نها، له گفتو گۆو دانوستانی هه ولێر له گه ڵ (به غدا) دا،له سه ر پرسه نیشتمانی و نه ته وه ییه کان و کێشه ده ستوریه کان، کاریگه ریی ئه وتۆیان نه بووە و نابێ،چونکه کێشه کان په یوە ستن به داهاتوی هه رێمێک و نه ته وە یه که وە ..

بۆیه به ڕای خۆم پێویسته له مه ولا بۆ ئه و مه به سته ، وه فدی هاوبه شی حیزبه سه ره کیه کانی کوردستان پێکه وەو به به رنامه و ئه جندای هاوبه شه وە بچنه به غداو دانوستانی جددی و هه روەها قسه ی ڕاشکاوانه له گه ڵ جومگه سه ره کیه کانی ده سه ڵاتی حوکمڕانی به غدا بکه ن.

دیاره ئه مه مانای وانیه که حیزبه کان جێگه ی ده زگا ده ستوریه کان بگرنه وه ،به ڵکو ئه وە واقیعه که یه له ئێراق و له هه رێمیش وا ڕه نگڕێژ کراوە و وا ده خوازێ ..

کاتێ حیزب و لایه نه سه ره کیه کان ناکۆکیه کانی ناوخۆی هه رێم وە لاده نێن و پێکه وە و به وه ره قه یه کی هاوبه شی کوردستانی ده چنه به غدا ، مانایه کی دیکه ی هه یه ، جیاواز له وە ی که وه فدی حکومه ت به جیا،یان حیزبێک با گه وره ترین حیزبیش بێت و زۆرترین کورسی له به غدا هه بێ ، دانوستان بکات..

چونکه ئه و پێکه وه ییه ، جگه له وە ی که گوزارشته له یه کڕیزی و یه ک هه ڵوێستی هێزو لایه نه کوردستانیه کان له ئاست مافه ده ستوریه کانی هه رێم و ڕێگره له وه ی که به رامبه ر - به غدا - گرەو له سه ر ناکۆکی نێوان هێزو لایه نه کوردستانیه کان بکات، له هه مانکاتدا ڕێگره له وە ی که لایه نێک و حیزبێک له گفتو گۆ له گه ڵ (به غدا ) دا سه ودا له سه ر به رژه وە ندیه کانی خۆی بکات و پرسه سه ره کیه کانی دانوستانی نێوان هه ولێرو به غدا ، وه لا بنێت ،یان دوا بخات.

أهم أخبار