ناسنامه‌ی من
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ناسنامه‌ی من

ناسنامەی من:
 
ئەوان لەنێو سیاسەت و گەمە سیاسییەكاندا بۆم دەگەڕێن، منیش تەنها پابەندی پرەنسیپەكانم و لەگەڵیاندا رێدەكەم، چاویان بڕیوەتە نەتەوەگەریی و بە نێویدا دەگەڕێن بۆم، منیش تەنها پەیڕەوكار و شوێنكەوتەی بەها باڵاكان و رێبازەكانیانم.
 
لەنێو پارتەكاندا بۆم دەگەڕێن، منیش ژیانم لەنێو گەلاندایە و لەنێو خەم و ئازارەكانیاندا ژیان دەبەمە سەر.
 
كتێبەكانیان پڕدەكەن لەو نوسینانە كە وا راهاتوون بەبێ‌ دیسپلین و بە ئارەزووی خۆیان خەڵكی لەنێو لاپەڕەكانیاندا لە قاڵب بدەن و بكەونە پۆڵێنكردنی خەڵكی، من لەسەرووی هەموو ئەو پۆڵێنكردنەی ئەوانەوەم.
 
من لەگەڵ پەروەردگارمم و تەنها و تەنها لەگەڵ پەیامی نەمری ئەو زاتەدام.
.
تەنها خوام مەبەستە، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) پێشەنگمە.
 
من موسڵمانێكم ئاراستەم بەرەو پەروەردگارمە، موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) پێشەنگیمە، بە شانازییەوە هەڵگری هزر و بیرێكی جیهانیم.
 
(قُلْ هذه سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ لەسەر ئەمانە بەڵێن و پەیمانم داوەو هەر بەمانەشەوە بە خزمەت پەروەردگارم دەگەم إن شاءالله
 
پ. د. عەلی محیى الدین قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و
سەرۆکی رابیتەی خێرخوازی

أهم أخبار