لێدوانە بێبنەماكانتان ئەوەندەیتر ناشیرینی كردون
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

لێدوانە بێبنەماكانتان ئەوەندەیتر ناشیرینی كردون

لێدوانە بێسەروبەر و بێبنەماكانی بەرپرسە حیزبی و حكومیەكانی باشوری كوردستان لەناو هەرگەل و وڵاتێكی ناوچەكەشدا بونایە دەمێك بو دەمكوت كرابون و لەكار دورخرابونەوە، چجای هەموو ئەو نەهامەتیانەی كە بەسەر ئەم گەلەیاندا هێنا، ئەی ئاخۆ ئەگەر لەناو گەلێكی هۆشیاری وەك گەلانی ئەوروپادا بونایە كە ئەوان لەسەر سەرپێچیەكی بچوكی یاسایی سەرەك وەزیران یان وەزیرێك ناچار بەدەست لەكاركێشانەوە دەكەن، دڵنیام بەجۆرێك وەلا دەنران كە جارێكیتر و بەوناوانەوە ڕوی دەركەوتن و بەشداری پڕۆسەی سیاسیان نەدەبوو.


ئەگەر لێدوانێكی بەرپرسێكی حیزبێكی كوردی دژی لایەنێكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان قابیلی سوتاندنی بارەگاكەیان بێت، ئەی ئەو هەموو لێدوانە نابەجێیانەی كە لەناوخۆی هەرێمی كوردستان دەیدەن ئاخۆ قابیلی چیبن؟
ئاخر ئێوە چی ماوە بەسەر ئەو میللەتەیدا نەهێنن و هێشتا هەر خۆشتان بە سەركەوتو و هەرێمەكەمان بە پێشكەوتو و میللەتەكەش بە خۆشبەخت و براوە دەزان، چونكە ئێوە ڕابەر و فەرمانڕەوا و كاربەڕێكەریانن، كە بە هەموو پێوەرێك هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان جێگەی بەزەیین، چونكە ئێوەیان هەیە.


بەرپرسان هەر لەسەر گەندەڵی و خیانەتیش نا تەنیا لەسەر لێدوانە بێبنەمانیان بووە ئەوا حەقی لێ پێچینەوە و شاربەدەركردنیان هەیە.
جا بۆیە ئەگەر دەتانەوێت لەوە ناشیرینتر نەبن تكایە ئیتر مەهێڵن بەرپرسەكانتان لێدوانی نابەجێ و نالۆژیكی و بێبنەما بدەن و بە فەرمی لێیان قەدەغە بكەن.

أهم أخبار