تەقینەوەیەک لە رۆژھەڵاتی عێراق حەوت قوربانی لێکەوتەوە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

تەقینەوەیەک لە رۆژھەڵاتی عێراق حەوت قوربانی لێکەوتەوە

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کوژرا و هەروەها ئەفسەرێک و پێنج سەربازی دیکەیش برینداربوون.

میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەیەکی باکووری رۆژھەڵاتی شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە بە کاروانێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرادا تەقیوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کوژراوە و هەروەها ئەفسەرێک و پێنج سەربازی دیکەیش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

أهم أخبار