ئەم لێدوانانە ئەنجامی باشی لێ ناخوێندرێتەوە!
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئەم لێدوانانە ئەنجامی باشی لێ ناخوێندرێتەوە!

- سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت: بەبێ بونی هەژماری بانکی پارە بۆ کوردستان نانێردرێت.

- تەیف سامی دەڵێت: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە پەیوەستە بە پێشکەشکردنی ناوی فەرمانبەرانەوە.

- ڕاوێژکارێکی سەرەک وەزیرانی عێراق دەڵێت: دەبێت مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەزگا حوکومییەکانی ناوەند و هەرێم لە بانکە ناوەندییەکان( تەوتین) بکرێت.

- سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: بە بڕیارەکەی بەغدا ڕازی نابین و دەبێت مووچە لە ڕێی ( هەژماری من) ەوە دابەشبکرێت.

- د. نەرمین، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: هەر وەزارەتێک لیستی مووچەی ئامادەبێت دەتوانێت بینێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و مووچەی بۆ خەرج دەکرێت.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی حکومی و دارایی هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم دەرەنجامی باشی لێ ناخوێندرێتەوە، گرێ کوێرەی بودجە و مووچە و دەرهێنانی نەوتی هەرێم لە نێوان ناوەند و هەرێمدا ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کابینەکەی نوری مالکی و تا ئەمڕۆ درێژەی هەیە.

هەر لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ چەندین ڕێگە تاقیکرایەوە هیچکام لەو ڕێگە و ئالییەتانە نەگەشتنە ئەنجام و کۆتاییان بە گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەهێنا.

لەو ناکۆکییەشدا تەنیا هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم باجەکەی دەدەن، وەک لە سەرەتاوە گوتم ئەم پێداگیرییەی هەردوو لا لەسەر ڕاکانی خۆیان پێمان دەڵێت ئاریشەکان هەروا بە ئاسانی چارەسەر نابن.

 

أهم أخبار