با کورد چاو لە (جەهەپەو ئەکەپە) بکەن
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

با کورد چاو لە (جەهەپەو ئەکەپە) بکەن

جەهەپە کە تەمەنی بۆ 100 ساڵ دەچێ و لە زیاتر لە 75% ی تەمەنی کۆماری تورکیادا فەرمانڕەوا بووە ، ئێستاش ڕکابەری سەرەکی ئاکپارتیەو تادوێنێ چەقۆیان لەملی یەک دەسوی، کەچی ئێستا لەبەرامبەرگوشارەکانی ئەمریکاو پرسی قەشە ئەمریکاییەکە، پشتگیریی لەهەڵوێستی ئەردوگان و ئاکپارتی دەکاو ئامادەنیە دەرفەت بقۆێتەوەو پێ لەسەری ڕکابەرەکەی بنێ. لەکاتێکدا وەکو ئایدۆلۆجیاش 180 پلە جیاوازن.

جەهەپە ناڵێ ئەو کات من خاکی ئەم وڵاتەم لەچنگی بێگانە داگیرکەرەکان ڕزگارکردو کۆماری تورکیام دامەزراند، ئەکەپە کەدوێنێ هاتووە، لەکوێ بوو؟!
ئەوەیە هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی و(نەتەوە پەرستی) لەکاتی مەترسیەکاندا بۆسەر وڵات،نەک ئەمەی کەهێزو لایەنە کوردستانیەکانی باشور دەیکەن،لەبەرامبەر یەکتردا.
ئەوان دەوڵەت و ئاڵاو نوێنەرایەتیان لە un هەیەو هێزی سەربازیی و ئابوریی گەورەیان هەیە،ئێمەش هێشتا لەبەردەم مەترسی وهەڕەشەکانی دەوروبەرداین ،کەئەو هەرێمە شمان پێ هەڵوەشێننەوە.
ئاخر نوخبەی سیاسی کورد،بە درێژایی مێژوو، ئەمە حاڵی بووە،بۆیە پاش 100ساڵ لەخەباتی پڕ لەخوێن و زوخاوی ئەم گەلە، هێشتا لە بەرتەناشداین و چەند ساڵ جارێک یاریەکی { مارو قادرمە} مان پێ دەکرێ.

أهم أخبار