خەباتی پەرلەمانی،بناغەی چاکسازیی و گۆڕانکارییە 
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

خەباتی پەرلەمانی،بناغەی چاکسازیی و گۆڕانکارییە 

دەنگدەری هۆشیارو خەمخۆر،کە دەیەوێ بەمیکانیزمی دیموکراسی وبێ شەڕو ئاژاوە، ڕەوشی سیاسی ،ئابوری، ئیداری..هتد. لە هەرێمدا باشتر بێ وچاکسازی بکرێت و دادپەروەریی بەرقەراربێت، پێویستە لەدەنگداندا بیری لای ئەوەبێت،کەهاوسەنگییەک لەناو پەرلەماندا لەنێو هێزەکاندا بێتە دی،بۆئەوەی هێزە ئیسڵاحخوازو میانەڕەوەکان ، بتوانن ژمارەیەکی زیاتر کورسی بەدەس بێنن و لەڕێگەی خەباتی پەرلەمانیەوە بتوانن گۆڕانکاری باش لەخزمەتی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیاندا بەدی بێنن.

کەوابوو نابێ دەنگدەر بەهیچ پاساوێک، نائومێد بێ لە هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی، وەک ئەوەی بڵێ ئەو لایەنانە خاوەنی هێزو چەک و پارەن و هەر ئەوان بڕیار دەدەن .

نەخێر بڕیار لێرە بەدواوە لای پەرلەمانەو پەرلەمانیش شەرعیەت لە دەنگی هاووڵاتی دەنگدەرەوە وەردەگرێت . کەوابوو بڕیارلای دەنگدەرەو چاکسازیی و گۆڕانکارییش لێرەوە دەس پێدەکات..

هەموو دەزانین ،کاتێ کورسیەکانی پەرلەمان فیفتی بەفیفتی بوو لەنێوان دوو حیزبدا،پەرلەمان و یاساو بڕیارەکانی بەتەوافوق و خوێندنەوەی بەرژەوەندیەکانی هەردولا دەردەچوو،دواتر کە هەندێک گۆڕانکاری بەدیهات، پەرلەمان جووڵەی تێکەوت،بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگەر هاوسەنگیەکە زیاتر بێ و هەموو دەنگو ڕەنگەکان،بەتایبەت ئیسڵاخوازو مەدەنیەکان ، لەناوپەرلەماندا دیارو بەهێزبن ، ئەوە دەبێ چاکسازی لەهەموو بوارو سێکتەرەکاندا بکرێت و هەرێمەکەمان ببوژێتەوەو گەندەڵی و ناعەدالەتی سنوری بۆ دابنرێ .

أهم أخبار