ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی له نێوان ٢١ ی نیسان و ٢٢ ی نیساندا
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی له نێوان ٢١ ی نیسان و ٢٢ ی نیساندا

هه موو ساڵێک له ٣٠ ئازاردا مشت و مڕێک له سه ر ڕۆژی له سێداره دانی پێشه وا قازی محه مه د سه رهه ڵده دا ، له کاتێکدا که مێژوه که زۆرکۆن نیه و ساڵی ١٩٤٧ ە ،که هێشتا خه ڵکانێکی ئه وسه رده مه له ژیاندا ماون، به ڵام تائێستا ش ساخ نه کراوه ته وه ئایا ٣٠ یان ٣١ ی ئازاری ١٩٤٧ قازی و هاوڕێکانی له سێداره دراون ؟! ئه وە ی مه به ستمه لێره دا باسی که م ،سه رهه ڵدانی ناکۆکیه له سه ر مێژوی ده رچونی یه که م ژماره ی ڕۆژنامه ی (کوردستان) ی دایک له قاهیره..

له ساڵی ١٩٦٨ و ١٩٦٩ وه کۆچکردوان (د.مارف خه زنه دارو د.که مال فوئاد) دوای ماندوبوونی باش ، ڕۆژنامه ی (کوردستان) یان دۆزیه وه و ڕۆژی ٢٢ ی نیسانیان به ڕۆژی ده رچونی یه که مین ژماره ی ڕۆژنامه که ، جێگیرکردو له دوای ئه وه وە له سه ره تای حه فتاکانه وه و پاش له چاپدانی زۆربه ی ژماره کانی (کوردستان) له لایه ن د.کمال فوئاده وه له ساڵی ١٩٧٢ له به غدا ، ئیتر ٢٢ نیسان لای هه موان کرا به ڕۆژی ڕۆژنامه گه ریی کوردی و ساڵانه له وڕۆژه دا به چالاکی و شێوازی جۆراو جۆرله ناوخۆی کوردستان و ده ره وه ش یاد ده کرێته وه..
ماوه ی چه ند ساڵێکه گومان له سه ر ڕۆژی ده رچونی یه که م ژماره ی ( کوردستان) دروستبوه و هه ندێ له توێژه رو ڕۆشنبیرانی کورد پێیان وایه ٢٢ نیسان نیه به ڵکو ٢١ نیسانی ١٨٩٨ ئه و ڕۆژه یه، که یه که مین ژماره ی (کوردستان) ی تێدا ده رچوه.
یه کێک له وانه (د.فه رهاد شاکه لی) بوو ،که یه که مجار به دواداچونی بۆ ئه و پرسه کردو له ڕۆژنامه ی (ئاسۆ ) له ساڵی ٢٠٠٧ بابه تێکی له وباره وه بڵاو کرده وه که ٢٢ ی نیسان دروست نیه و ٢١ نیسان ته واوه .. دیاره به به ڵگه وه داکۆکی له ئه نجامی توێژینه وه که ی خۆی کردوه و ده کات..
ئه و کات یه که مجار ئه و قسه یه زۆر به هه ند وه رنه گیراو بگره له لایه ن هه ندێ که سیشه وه ئه و بۆچونه ڕه تکرایه وه و به رهه ڵستیش کرا..
یه کێک له وانه (کاک عه بدوڵا زه نگه نه) ی توێژه ری بواری ڕۆژنامه نوسیی بوو ،که ئه ویش له وباره وه ڕاو بۆچون و لێکدانه وه ی خۆی هه یه و پێی وایه له گۆڕینی مێژوی کۆچی بۆ زاینی ، گرفت دروست ده بێ و چه ند کاژێرێک جیاوازی دروست ده بێ ..(جێ ی وه بیرهێنانه وه یه،که له سه ر ڕۆژنامه که ته نها ساڵنامه ی کۆچی و ڕۆمی نوسراوه).
ئێستا له سه رو به ندی یادی ١٢١ ساڵه ی ڕۆژی ڕۆژنامه گه ری کوردیدا ، وا جارێکی تر ئه و پرسه سه ریهه ڵداوه ته وه و ئه مجاره (د.مه غدید سه پان) به دواداچونی کردوه و هه مان ئه نجامی توێژینه وه که ی د.فه رهاد شاکه لی به ده سهێناوه و به قسه ی خۆی ، به به ڵگه ده یسه لمێنێ که ٢١ ی نیسان
ته واوه نه ک ٢٢ نیسان.
که وابوو ئێستا له سه ر ئه م پرسه ش دوو ڕای جیاوازهه یه و هه رلایه کیش به ڵگه و لێکدانه وه ی خۆی هه یه و داکۆکی پێده کات ..بۆیه من پێشنیاز ده که م هه ردولا له هه ولێر سیمینارێکی ڕوو به ڕوبونه وه ساز بکه ن و به ڵگه سه لمێنه ره کانی خۆیان بخه نه ڕوو. ئه کرێ ئه و سیمیناره له لایه ن ئه کادیمیای کوردیه وه یان وه زاره تی ڕۆشنبیری یان سه ندیکای ڕۆژنامه نوسانه وه، سازبکرێ و خه ڵکی په یوه ندیدار به شداری تێدا بکه ن..
هه روه ها ئه کرێ د.مه غدید له گه ڵ د.فه رهاد شاکه لی و هه ر توێژه رێکی تر ،که هه مان ئه نجامگرییان کردوه، پێکه وه به یاننامه یه کی
هاوبه ش ده رکه ن بۆ ڕای گشتی کوردستان و بینێرن بۆ تێکرای ناوه نده ڕۆشنبیری و ڕۆژنامه گه ریی و ئه کادیمیه کان و به ڵگه کانی خۆیان له سه ر ساخکردنه وه ی ئه و مێژوه ،به کورتی بڵاوکه نه وه و داوای ئه و سیمیناره بکه ن، بۆ یه کلاکردنه وه ی ئه م ناکۆکی و جیاوازیه و سه لماندنی ڕاستیه که ی.

أهم أخبار