هاوسەر و منداڵەکانی مەلا شوان نادیارن
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

هاوسەر و منداڵەکانی مەلا شوان نادیارن

ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەستی داوەتە کڕینی و فرۆشتنی هاوسەری ئەو چەکدارە کوردانەی داعش کە کوژراون و بەشێکیشیان بۆ جیهادی نیکاح بەکار دەهێنێت.

دوای ئەوەی مەلا شوان، یەکێک لە دیارترین چەکدارە کوردەکانی نێو داعش کە پێشتر لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا کوژرا، چارەنووسی ژن و منداڵەکانی مەلا شوان دیار نییە. لەمبارەیەشەوە عیسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هیچ زانیاریەک لەسەر هاوسەر و منداڵەکانی مەلا شوان نییە، بەڵام داعش دەستی داوەتە کڕین و فرۆشتنی ئەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان لەناو ڕیزەکانی داعشدا کوژراون”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە داعش بە شێوەیەکی تایبەت، ژنی چەکدارە کوردەکانی بۆ کڕین و فرۆشتن و جیهادی نیکاح بەکار دەهێنێت. گوتیشی: “داعش ئەو ژنانەی بۆ 2 بەش دابەش کردووە، ئەوانەی بەقسەی خۆیان، سەرنجڕاکێشن، دەدرێنە ئەمیرەکان و ئەوانەشی سەرنجڕاکێش نین، فەرامۆش دەکرێن و خەڵک نانیان دەداتی”.

بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی ئەوەشی ئاشکرا کرد: “کوردەکانی ناو داعش، ئەوانەی بە بنەما لەگەڵ لەگەڵ داعش دان، ژمارەیان زۆر کەمە و لە دڵەڕاوکێ دان، چونکە شتێکی وایان نەماوە و لەلایەن داعشەوە دەکوژرێنەوە". ئەوەشی ڕوون کردەوە کە داعش مامەڵەیەکی نامرۆڤانە لەگەڵ ژنی چەکدارەکانی بە تایبەت و ژنی چەکدارە کوردەکانی بە گشتی دەکات، گوتیشی: ”ژنی وا هەبووە، لە ماوەی مانگێکدا ناردراوەتە لای چەندین کەس و بەشێکیشی بەپارە بووە و کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە”.


ڕێبین عه‌لی

أهم أخبار