پەیامێکی پڕ سۆزو میهرەبانی له پێناو دڵی بەتەمەنەکاندا
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

پەیامێکی پڕ سۆزو میهرەبانی له پێناو دڵی بەتەمەنەکاندا


تکایه هه ستیان ڕاگرن ودڵیان مه شکێنن ، به ته مه نه کان له منداڵان زیاتر پێویستیان به دڵ و ناز ڕاگرتن و سۆزو به زه یی و سه بر له سه رگرتن و قوربانی بۆدان و شه ونخوونیه .
- ئه وان زۆرێک له هێزو چالاکی و له شساغیی و گه شیی ڕه نگو ڕوخساریان له دەسدا وە،بۆیه زۆرجار بێزارن. - ئه وان باوک و دایک و زۆرێک له هاوڕێکانیان له ده سداوە ، بۆیه دڵشکاوو خه مبارن و زۆرجار هه ست به ته نهایی ده که ن. - ئه وان ئه مڕۆ خاوەن ماڵ و سفره و خوان نین و سه رۆک خێزان و بڕیار به ده سی خانه واده نین ،بۆیه ئاگاداربن نه که ن به هه ڵه مامه ڵه یان بکه ن و ئازاری هه ستیان بدە ن. - ئه وان له وانه یه زۆرجار ڕاکشێن ودرێژبن، به ڵام که مجار ئه وان خه وتوون ، له وانه یه ئه وان بخۆن و بخۆنه وه ، به ڵام به چاکی خواردنه کان هه رس نه که ن.
ئه وان له وانه یه پێشبکه نن، به ڵام له ڕاستیدا ئاسوده ودڵخۆش نه بن و
فرمێسکه کانیان له ژێر بزه دروستکراوەکانیاندا حه شار دابێ. - ئه وان به دوور که وتنه وەی ئێوه لێیان، نیگه ران ده بن و به جێ هێشتنیان خه مباریان ده کات و له به کارهێنانی مۆبایل له ته نیشتیان و سه رقاڵبوون به قسه له گه ڵ خه ڵکانی دیکه دا،دڵگران ده بن. - ئه وان پێویستیان به که سانێکه گوێ بۆ دە رده دڵه کانیان بگرێ و له گه ڵ وته و بۆچونه کانیاندا هاوڕابێ و ڕووخۆش بێ له گه ڵیاندا. - باش بزانن که پێویستیه کانی ئه وان، ته نها خواردن و خواردنه وە و جل و به رگ نیه ، به ڵکو زۆر له وانه گرنگتره..ژیره کان تێده گه ن. - ئه وان پێویستیان به بزە ی جوانه به ڕوویاندا بدرێ ،به وشه ی ناسکه به گوێیاندابچرپێ، پێویستیان به سه لیقه وعه قڵێکه، تووڕه و ته نگاو نه بێ به قسه و بۆچونه کانیان. - ئه وان له نێوان یاداوە رییه کانی ڕابوردویه کدا که ڕۆیشت و ناگه ڕێته وەو تادێ دوور ده که وێته وەو له نێوان ئومێدبه داهاتویه ک ،که له وانه یه نه یه ته دی و نه یبینن، ژیان ده که ن.. بۆیه هه میشه دڵڕاگرتنیان پێویسته. - ئه وان بۆشاییه کی زۆری
کاتیان هه یه ،پێویستیان به خه ڵکانی ژیرو به سه لیقه وبه تاقه ته ، بۆیان پڕکاته وە.
- ئه وان شه مه نده فه ر له وێستگه کانی چێژو خۆشی دونیا، تێ ی په ڕاندوون وله هۆڵی چاوەڕوانی دواسه فه ردا وه ستاون. - دڵنیابن که به ته مه نه کا له خواوە نزیکترن و نزاو پاڕانه وە کانیان نزیکتره له قبوڵ بوون، بۆیه ئه م ده رفه ته
له دە س مه دە ن وبه رله وە ی ئۆغرکه ن، بادوعای زۆر و به کوڵتان بۆبکه ن.
- به ته مه نه کان : باوکن ،دایکن ، باپیرو داپیرن ،خزمانی تریشن.. ئه وان پرچیان سپی هه ڵگه ڕاوە و ڕه نگیان زە ردو
پێستیان چرچ بووەو هه ستیان وشک هه ڵگه ڕاوە.. نه که ی هه رگیز به ڕوویانیدا بده ی،که ئه وان به ره و ته واو بوون ده ڕۆن . - ئێوه به سه برو سۆزو میهره بانی خۆتان، وایان لێبکه ن ڕۆژانێکی خۆش و شه وانێکی گه ش وئارام به سه ربه رن..
با دوالاپه ڕه کانی کتێبی ژیانیان به خێرو ئاسوده یی بنه خشێنن و هه رکات که شوێنیان چۆڵ بوو، با ئێوە هه ناسه ی ساردی په شیمانی هه ڵنه کێشن به دوایاندا.
- ئه وان ئێستا به ته مه نن و پاش ماوە یه ک ، کۆچ ده که ن و له ماوەیه کی نزیکدا ئێوه ش ده بنه به ته مه ن.. بۆیه پێویسته بیرکه نه وە و بزانن ئێوە چیتان کردوەو چیتان بۆ داهاتووی خۆتان چاندووە .
-ئه وان زۆریان له دە سچوەو که میان له دە س ماوە ،بۆیه گرنگه ئێوه ببنه قه ره بوو بۆ ئه وەی له ده سیان چووە.. ببنه به هار بۆ پایزی ته مه نیان، ببنه چاویلکه بۆ چاوی کزیان ،
ببنه گۆچان بۆ ده ستی له رزۆک و قاچی بێ هێزیان..
- سڵاو له ( به ته مه نه کان ).. سڵاو له وانه ش که دڵ و ده رونیان ڕاده گرن و به جوانی چاودێرییان ده که ن.

أهم أخبار