یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یئاشكرای كردوە ئێریك بایلی بۆماوەی (4-5) مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە ، كە ئەم یاریزان لەیاری یانەكەی بەرامبەر تۆتنهام تووشی پێكان هات ، شەیتانە سورەكان لەم یاریە بەئەنجامی (2×1) سەركەوتنی بەدەست هێنا .
سۆلشایەر راهێنەری مان یونایتد لە لێدوانێكیدا رایگەیاند : بایلی نەشتەرگەری لە چۆكی بۆئەنجام دەدرێت بەهۆی ئەو پێكانەی بەرامبەر سپێرز تووشی هات لە جامی پاڵەوانی دۆستانەدا .
بایلی لە گێمی دووەم یاریگای جێهێشت و دواتر بەدار شەقە بینراوە بەهۆی ئەو پێكانەی لە ئەژنۆی چەپی تووشی هاتووە .