بەڤیدیۆ.. وتاری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەشەشەمین ساڵیادی شەهید کردنی ( دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل ) لەهەولێر
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بەڤیدیۆ.. وتاری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەشەشەمین ساڵیادی شەهید کردنی ( دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل ) لەهەولێر

 

ڕۆژی چوارشەممە 23-11-2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشەشەمین ساڵیادی تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل كە لە هەولێر بەڕێوەچوو بەشداری كردو لەوتەیەكیدا بۆ ئامادەبوان ڕایگەیاند: شەش ساڵ تێپەڕی بەسەر تیرۆركردنی كەسێك كەبەناهەق ستەمی لێكراوە، شەهیدبوون پلەیەكی بەرزە دەستی هەموكەس ناكەوێ، خوا شەرەفمەندمان بكات بەو پلەیە. ئەركی ئێمەیە لەسەر ئەو بابەتە تێبچین و ئەو بابەتە بەسەر ئێمە ساغ نەكەنەوە كە بڵێن لە دونیادا ئیعدام نەماوە، ئێمە حەقمان بەسەر ئەوە نیە بەڵكو قیساس بڕیاری خواییە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی: بەقسەی ئەملاو ئەولا دەكەن، وەك پێشتر كردوتانە لەهێنانی پرۆژەی بێ مانا بۆ ناو كۆمەڵگا، ئێمە دەڵێین جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگا پشتگیریكردنی بكوژە ، ئێمەی ئیماندار بۆ مردن كێشەمان نیە هەمو بەڕێوەین بۆ مردن بەڵكو نیگەرانی ئێمە لەم ستەم و زوڵمە، تۆڵە سەندنەوەیە لەزاڵمو ستەمكار ، تۆڵەسەندنەوەیە لەبكوژ.

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەوەشی خستەڕوو: دەسەڵات لە هەموو بوارەكان خەم ساردە، بۆ نموونە وڵات وڵاتی نەوتە، وڵاتی نەوتی عادەتەن بەشی خەڵك دەدات، بەڵام گەنجی ئێمە دێتە سەرجادە داوای 40هەزارو 60هەزار دەكات كە ناشیدەنێ، ئەوە داڕوخانەو پاشەكشەیە. وڵاتێكی وەك كوردستان و وەك عێراق كە بەملیار بدزرێ كەچی گەنجێك داوای 40هەزار بكات و پێی نەدەن، وە توندوتیژی لەگەڵ بكەن ئەوە سەرلێشێواوی دەسەڵاتە و عەیبەیە .

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشدا: لەم بۆنەیەدا، دڵسۆزانە بانگەشە دەكەین حەیفە دەسەڵاتی كوردی خۆی بێنێتە ئەو ئاستەوە ئەمبەرو ئەوبەر دروست نەكا، دەبێ هەمومان لەیەك بەرەبین، كە بەرەی داكۆكییە، نەوتی ئێمە لەدونیا دەفرۆشرێ كەچی خەڵكی ئێمە لەسەرما دەلەرزێ.

لە كۆتای وتەكانیدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین وتیشی: ئەم بابەتەی شەهیدکردنی مامۆستا وشیار ئێمە لێی ناترسین، من ئێواران دوعای شەهیدی دەخوێنم ، بەڵكو باسی ئەو دەرفەتەیە كە بەبكوژ دەدرێ كە لێی دەرچێ و دەربازی ببێ، ئەوە پاشاگەردانیە وحەیفە، بۆیە داوای ڕەحمەت وفیردەس بۆ مامۆستای شەهید دەكەین وە هیوادارم میللەتی ئێمەش هۆشیار بێتەوە خۆییانە لەگەڵ بابەتەكان مامەڵەبكەین نەك دوژمنانە.

 

 

In case you missed it