ڤیدیۆ.. قوتابیانی زانكۆی گەرمیان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان گۆڕی
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ڤیدیۆ.. قوتابیانی زانكۆی گەرمیان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان گۆڕی


ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەرمیان خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێكردو لە ئێستادا قوتابیانی زانكۆی گەرمیان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان گۆڕی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو، بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی گەرمیان دەستیان بەخۆپیشاندان كردو لە ئێستادا قوتابیانی زانكۆ بە ڕێپێوانێك لەبەردەم بینای زانكۆكەیان ڕۆیشتن بەرەو بینای پەروەردەی گەرمیان و تێكەڵ بە خۆپیشاندانەكەی مامۆستایانی وانەبێژ دەبن.

جێگەی باسە، ماوەی چەند هەفتەیەكە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان گردبونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و تاوەكو ئێستا بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی داواكارییەكانیانی نەداوەتەوە.

 

In case you missed it