كۆبوونەوەی 4 قۆڵی لە قاهیرە دەستی پێكرد
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

كۆبوونەوەی 4 قۆڵی لە قاهیرە دەستی پێكرد

 

 

ئەمڕۆ لەشاری قاهیرەی پایتەختی میسر كۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەنێوان ئەمریكاو ئیسرائیل و میسرو قەتەر بۆ تاوتوێ‌ كردنی دۆسییەی ئاڵوگۆڕی دیلە ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان دەست پێدەكات.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكان، بەبێ‌ بەشداری هیچ شاندێكی بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەشاری قاهیرە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان دەست پێدەكات.

لەكۆبوونەوەكە (ویلیام بێرنز) سەرۆكی دەزگای هەواڵكری ئەمریكی و (دێڤید برنیگ) سەرۆكی دەزگای موسادو (موحەمەد بن عەبدولرەحمان ئالپانی) سەرۆك وەزیرانی قەتەرو بەرپرسانی میسر بەشداری دەكەن.

(ئوسامە حەمدان) سەركردەی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، ئیسرائیل كۆت و بەند دەخاتە بەردەم خاڵەكانی ڕێككەوتن، ئەوەش هاریكارنابێت بۆ وەستانی جەنگ و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان و پارێزگاری لە شوێنی دانیشتوان.

جێگەی باسكردنە سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، سەردانەكەی شاندی هەواڵگری ئیسرائیلی بۆ میسر دوای فشارێكی زۆری سەرۆكی ئەمریكا هاتووە.

 

In case you missed it