ئەمریكا : دەبێت ئیسرائیل ڕێگەیەك بۆ هاوڵاتیان رەفح بدۆزێتەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەمریكا : دەبێت ئیسرائیل ڕێگەیەك بۆ هاوڵاتیان رەفح بدۆزێتەوە

 

 

ڕێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریكا ڕایگەیاند، كاتی ئەوە نییە ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆسەر شاری رەفح لە باشووری غەززە ئەنجام بدات، دەشڵێت، پێش ئەوەی هێرشەكە بۆسەر رەفح دەست پێ بكات، دەبێت ڕێگایەكی سەلامەت بۆ چوونە دەرەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارەكە دروست بكرێت.

(جۆن كێربی) رێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریكا ڕایگەیاند، كاتی ئەوە نییە ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆسەر شاری رەفح لە باشووری غەزە ئەنجام بدات.

باسی لەوەشكرد، پێش ئەوەی هێرشەكە بۆسەر رەفح دەست پێ بكات، دەبێت ئیسرائیل ڕێگایەكی سەلامەت بۆ چوونە دەرەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارەكە دروست بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژیكە بەرپرسانی ئیسرائیل باس لەوە دەكەن، شاری رەفح لە باشووری غەززە كۆتا ناوچەی دەسەڵاتی حەماسەو پێویستە كۆنترۆڵی بكەن، لە بەرامبەر ئەو قسانەی بەرپرسانی ئیسرائیل چەندین وڵاتی عەرەبی هۆشداری دەدەنە تەلئەبیب.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی (11) ی ئەم مانگە، میدیا عەرەبییەكان لە زاری بەرپرسانی حەماسەوە بڵاویانكردۆتەوە، هەر هێرشێكی زەمینی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفح لە باشووری عەزە وادەكات دۆسیەی دانوستانەكان لەبارەی ئاڵوگۆڕی بارمتەكان پەك بخات.

In case you missed it