پیلانێكی بایدن لەدژی غەززە ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

پیلانێكی بایدن لەدژی غەززە ئاشكرا دەكرێت

 

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، زانیاری لەبارەی پیلانێك بڵاوكردەوە، كە پیلانەكە خۆی دەبینێتەوە لە چۆڵكردنی غەززە لەلایەن خێزانە فەڵەستینییەكانەوە.

ڕۆژنامەی واشتنتۆن پۆستی ئەمریكی، لەبارەی پیلانەكەوە نووسیویەتی، (جۆو بایدن) سەرۆكی ئەمریكا، بەنیازی پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمریكییە بە هاوڵاتیانی فەڵەستینی بەمەبەستی چۆڵكردنی غەززەو ماوەی پێدانی ڕەگەزنامەكەش كاتی دیاریكراو دەبێت.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، هۆكاری ئەم پیلانەی سەرۆكی ئەمریكا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە تا ڕادەیەكی زۆر ئەمریكا لەوە تێگەیشتووە كە قورسە ئاگربەست بكرێت لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بەنیازی سازشكردن نین، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەیەكی زۆری فەڵەستینی لەشاری ڕەفحی غەززە گەمارۆ دراون و ڕوون نییە لەداهاتوودا چیان بەسەر دێت.

لەئێستاشدا، بەشێكی زۆری خاكی غەززە كەوتۆتە دەستی سوپای ئیسرائیل و بەردەوامە لەهێرشەكانی بۆ سەر ئەو كەرتە، هەرچەند هۆشداری و ئاگاداری زۆرێك لە وڵاتان دراوەتە سوپاكە، بەڵام ئیسرائیل دەڵێت: تا سەركەوتن بەدەست نەهێنم وازناهێنم.

In case you missed it