هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: ده‌زگایه‌كى گه‌وره‌ى هه‌واڵگرى له‌ هه‌رێم چالاكى ده‌كات
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: ده‌زگایه‌كى گه‌وره‌ى هه‌واڵگرى له‌ هه‌رێم چالاكى ده‌كات

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، چالاکی مۆساد لە هەرێمی کوردستان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر عیراق.

ئەمڕۆ چوار شەممە 27_ی ئادار_ی 2024 سەعد موتەلبی، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند "هەمووان بەته‌واوەتی لەسەر ئەو باوەڕەن کە مۆساد لە هەرێمی کوردستان چالاکی هەواڵگری هەیە و لە ژیر ناوی جۆراوجۆر لەوانە بواری دیپلۆماتی و لە کونسوڵخانە بیانییەکانی هەرێم و لە سەرووی هەموویانەوە کونسوڵخانەی ئەمەریکا و کۆمپانیا دەرەکییەکانی سەرمایەدانەر لە هەرێم چالاکی دەکەن".

ئاماژەی بەوەش كرد، چالاکی مۆساد لە هەرێمی کوردستان مەترسییەکی گەورەیه‌ بۆ سەر عیراق و ئامانجی لەناوبردنی عیراقە و پێویسته‌ به‌ هەر شێوەیەک کە بووە ئەبێ ئەو چالاکییە رابگیرێت".

In case you missed it