کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک سیمیناربۆ ناساندنی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی A لەعێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک سیمیناربۆ ناساندنی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی A لەعێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات

 

 

هەولێر،کوردستان، ** نیسانی 2024: کۆمپانیای سامسۆنگئەلیکترۆنیکیس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا زنجیرەیەکسیمینار و بەربانگی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆناساندنی زنجیرە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی A کە تازەخراوەتە بازاڕەوە بە مۆدێلە جیاوازەکانییەوە کە گرنگترینیانبریتین لە: گالاکسی A55 ، گالاکسی A35 ، و گالاکسی A15.

 

لە نێوان ماوەی 24ی ئادار تا 4ی نیسان، لە 17 شاردا سیمینارەکانبەڕێوەچوون کە لە باکوورەوە بۆ باشووری عێراق دابەشکرابوون، لەگەڵهەرێمی کوردستان، و زیاتر لە هەزار و 500 کەسی خاوەن شارەزایی و کارمەند لە بواری مۆبایلدا بەشداربوون و تیایدا تایبەتمەندیمۆبایلەکانی گالاکسی A55 و گالاکسی A35 و گالاکسی A15پێشکەشکران، کە تایبەتمەندی تەکنیکی بەرزیان هەیە کەپێداویستی بەکارهێنەرانی جیاواز دابین دەکات.

 

 

 

بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە عێراق،ڕایگەیاند، “خۆشحاڵین بە خستنەبازاڕی زنجیرە مۆبایلە زیرەکەکانیسامسۆنگ گالاکسی A کە بە تایبەتی بۆ دابینکردنیپێداویستی بەکارهێنەران و تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیایپێشکەوتوو و ئاسانکاری بەکارهێنان، وتایبەتمەندییەکان کەئەزموونێکی تایبەت پێشکەش دەکەن، لە تایبەتمەندییەئەمنییەکانەوە تا فۆتۆگرافی و تایبەتمەندییەکانی دیکە". 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆشحاڵیمانە کە لەگەڵ کەسانی بەئەزموون و کارمەندانی کەرتی پەیوەندی و تەکنەلۆژیا کۆدەبینەوە و مۆبایلەنوێیەکانمان پێشکەشیان بکەین، و بەڕاستی کاری زۆرمان کردووە بۆپەرەپێدانی بە تایبەتمەندی بەرز و داهێنەرانە".

 

لە میانی سیمینارەکاندا باسیان لە تایبەتمەندییەکانیمۆبایلەکانی زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی A کرد، کە تایبەتمەندیئەمنیی گشتگیریان هەیە وەکو Knox Vault ، و Samsung Knoxوەک یەکێک لە سەکۆ ئەمنییەکانی جیهان ناسراوە، بۆ دڵنیابوون لەئاسایشی زانیارییە گرنگەکان و پاراستن لە لاوازییەکان. و ئامێریپارێزراوی گشتگیر بەکاردەهێنێت، کە دەتوانێت دەستبەجێهەڕەشەکان دەستنیشان بکات، هەروەها ستراتیژییەکی گشتگیردەگرێتەبەر کە تەواوی ئیکۆسیستەمی گالاکسی دەگرێتەوە.

 

هەروەها باس لە توانا نوێیەکانی وێنەگرتن کرا کە لە کامێرایپێشەنگی گالاکسی هەیە و شاشەیەکی سەرنجڕاکێش کە بەتەکنەلۆژیای Vision Booster بەهێز کراوە، کە لەگەڵ ژینگەیبەکارهێنەران دەگونجێت بۆ ئەزموونێکی ناوازەی بینین.

 

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی فۆتۆگرافی، مۆبایلەکانی گالاکسیA55 و گالاکسی A35 ئەو ئەزموونە ناوازەیە پێشکەش دەکەن کەئامێرەکانی گالاکسی سامسۆنگ پێی ناسراون، لەوانەش تواناکانیوەکو جێگیرکردنی وێنەی بینایی (OIS) و جێگیرکردنی وێنەیدیجیتاڵی ڤیدیۆیی (VDIS)، دڵنیابوون لەوەی وێنە و ڤیدیۆکان بەڕوونی دەمێننەوە، تەنانەت کاتێک جوڵەدا.

 

نوێترین مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی گالاکسی A پابەندبوونیسامسۆنگ بەرجەستە دەکەن بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی و گونجاویدرێژخایەن بۆ ئامێرەکانی گالاکسی. بە گالاکسی A55 5G و گالاکسیA35 5G بەکارهێنەران دەتوانن چاوەڕێی ئەوە بکەن تا چوار نەوەینوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید و One UI وەربگرن،لەگەڵ پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئەمنی. ئەم پابەندبوونە بەشدارە لەباشترکردنی سووڕی ژیانی ئامێرەکان، و دڵنیابوون لەوەی کە بەدرێژایی ژیانیان بە نوێترین وەشانی گالاکسی و تایبەتمەندییەکانیئەندرۆید دەمێننەوە.

In case you missed it