دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕووناكییه‌ك له‌ئاسمانی هه‌رێم بینرا ودواتر چه‌ند ده‌نگێكی به‌هێز له‌شار وشارۆچكه‌كانی هه‌رێم بیسترا، به‌پێی هه‌ندێك له‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك دڕۆن له‌ئاسمانه‌وه ده‌ته‌قێندرێنه‌وه.
هاوكات به‌پێی یه‌كێك له‌گرته‌كان، مووشه‌كێك له‌كۆمه‌ڵگای شاوێس باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و نه‌ته‌قیووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها موشه‌كێكی دیكه كه 12 مه‌تر ده‌بێت له دۆڵی ئاكۆیان سنوری قه‌زای سۆران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
كۆمه‌ڵگای شاوێس به دووری پێنج كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته نزیك كۆنسوڵخانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- پیرمام.
شه‌وی رابردوو ئێران له‌ڕێگای چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان وموشه‌كی بالیستیه‌وه، هێرشێكی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێكرد وبه‌مهۆیه‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش فڕۆكه‌خانه‌كانییان به‌ڕووی گه‌شتیاران داخست.