كەشناسی هەرێم: سبەی دووشەممە پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

كەشناسی هەرێم: سبەی دووشەممە پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیكەی( 1-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەك شەممە 14- 04- 2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتی و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .

سەبارەت بە كەشی سبەی دووشەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی سنووری پارێزگای دهۆك ئەگەری نمە بارانی كورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیكەی( 1-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .

In case you missed it