بایدن بۆ ناتانیاهۆ: واشنتۆن بەشداری هیچ پرۆسەیەكی هێرشكردن ناكات بۆ سەر ئێران
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بایدن بۆ ناتانیاهۆ: واشنتۆن بەشداری هیچ پرۆسەیەكی هێرشكردن ناكات بۆ سەر ئێران

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی داگیركار كردوەو ڕایگەیاندووە كە بەشداری هێرشی سەر ئێران ناكەن.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لەزاری بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە كە جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە كە واشنتۆن بەشداری هیچ پرۆسەیەكی هێرشكردن ناكات بۆ سەر ئێران.

ئەو لێدوانەی بایدن هاوكاتە لەگەڵ لێدوانێكی لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا دوای هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل كە رایگەیاند: واشنتۆن بەدوای ململانێدا ناگەڕێت لەگەڵ ئێراندا.

بایدن لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە: ویلایەتە یەكگرتووەكان یارمەتی ئیسرائیلی داوە لە خستنەخوارەی تەواوی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی ئێران و پشتیوانی نەگۆڕی واشنتۆنیشی بۆ تەلئەبیب دووپاتكردووەتەوە.

 

In case you missed it