كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە هەندێك ناوچە هەیە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە هەندێك ناوچە هەیە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت , لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسكەی كەم كەم.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت , لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسكەی كەم كەم لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم (ناوچە سنووریەكان و قەزای شەنگال و دەوروبەری ) وە هەندێك لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك , وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك لەناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە, وە لەكاتەكانی شەودا كەشەكە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .

سەبارەت بە كەشی سبەی سێ شەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی( 1-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .

In case you missed it