پاپا فرانسیس داوای كۆتایی هێنان بە" پەرەسەندنی توندوتیژییەكان " دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

پاپا فرانسیس داوای كۆتایی هێنان بە" پەرەسەندنی توندوتیژییەكان " دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

پاپا فرانسیس ڕۆژی یەكشەممە داوای لە ئێران و ئیسڕائیل كرد خۆیان بە دووربگرن لە كارێك كە ببێتە هۆی " پەرەسەندنی گرژییەكان " كە مەترسی ململانێیەكی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەكات.

پاپا فرانسیس لە گۆڕەپانی سەینت پیتەر وتی بە نیگەرانی و ئازارەوە چاودێری هەواڵەكان دەكات سەبارەت بە هێرشە موشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل و وتی:" لە دڵەوە داوای وەستاندنی هەر كارێك دەكەم كە ببێتە سوتەمەنی بۆ پەرەسەندنی توندوتیژییەكان و مەترسی كەوتنەوەی ململانێیەكی گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

وتیشی:" هیچ كەس نابێت بوونی كەسێكی دیكە هەڕەشە بێت لەسەری. سەرجەم نەتەوەكان دەبێت بۆ ئاشتی هەستن، یارمەتی ئیسڕائیلییەكان و فەلەستینییەكان بدەن لە دوو دەوڵەتدا لە تەنیشت یەكترەوە بە پارێزراویی بژین."

هەروەها داوای ئاگربەستی كرد لە غەززەدا و داوای كرد گفتوگۆ بكرێت بۆ ڕێگەدان بە یارمەتی مرۆیی بۆ گەلی غەززە و ئازادكردنی ئەو بارمتە ئیسڕائیلییانەی كە لە هێرشەكەی حەماسدا لە 7 ی مانگی 10 دا گیران و گواسترانەوە بۆ غەززە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمریكا

In case you missed it