پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواكراو بون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووبو.

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ز، ع - د، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

In case you missed it