دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان كردوە بە جوڵەكردن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان كردوە بە جوڵەكردن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو


لەجوڵەیەكی نوێدا دەسەڵاتدارانی عێراق لەگەڵ ئێران وتوركیا كەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو لەپێناو گرەنتیكردنی گەیشتنی رێژەی ئاوی پێویست بۆ رووبارەكانی دیجلە و فۆرات كە رێژەی ئاوەكەیان زۆر كەمبۆتەوە.

هەفتەی رابردوو عەون زیاب عەبدولڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق رایگەیاندبوو: جوڵەیەكی نوێمان دەستپێكردوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو لەگەڵ ئێران وتوركیا و بەر لەچەند هەفتەیەك سەردانێكیان بۆ سوریا ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆكردنی پشكی هەردوو وڵات لەرووباری فۆرات، هەروەها عێراق دەیەوێت لەگەڵ توركیاش بگاتە رێككەوتن لەبارەی پشكی عێراق لەئاوی دیجلە، هیوادارین لەماوەی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردوگان بۆ عێراق ئەو رێككەوتنە ئەنجامبدرێت.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند: لایەنی ئێرانیشمان ئاگاداركردۆتەوە لەگرنگی ئەنجامدانی هەماهەنگی لەسەر ئەو رووبارە لاوەكیانەی كەلە ئێرانەوە دەرژێنە سەر رووباری دیجلە وداوامان لەئێران كردوە بەكردنەوەی ئاوی رووباری كارون بۆ باشتركردنی كەنداوی عەرەبی و عێراق هەڵمەتێكی نوێی دەستپێكردوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو لەگەڵ وڵاتی دراوسێ وئەنجامی ئەرێنیشی هەبووە.

ماوەی چەند ساڵێكە عێراق تووشی قەیرانی كەم ئاوی بۆتەوە و تا ئێستا 42 رووبار كەلەئێرانەوە دەرژانە سەر عێراق بە تەواوی راگیراون، بەپێی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی ئاو لە وڵاتانی عەرەبی، 12 وڵات لەژێر هێلی هەژاری ئاو دان، كەیەكێكیان عێراقە.

In case you missed it