پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی.

پشتیوان ئیبراهیم شارەزایی كەشناسی بە كوردیوی ڕاگەیاند: لە سبەی سێشەممەوە 16/4/2024 پلەی گەرما دەست بەرز بونەوە دەکات بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی کە دەگاتە دوورگەی عەرەبی و جوڵەکردنی بەئاڕاستەی عێراق و هەرێمی کورستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلەی گەرما دەست بەرز بونەوە دەکات لە 5 پلە بۆ 10 لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم

ئەوەشیخستەڕوو، بەجۆڕێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە 15 پلە بۆ 25 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و لە سەنتەری شارەکان لە 27 پلە بۆ 38 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

باسی لەوەشكرد، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک لە 35 پلە بۆ 42 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و هەندێ لە ڕۆژەکان ئەگەری هەیە زیاتر بەرز ببێتەوە.

In case you missed it