ئێران: "وەڵامە سەربازییەکەمان بۆ ئیسرائیل بەریگریکردن بوو لە خۆمان"
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئێران: "وەڵامە سەربازییەکەمان بۆ ئیسرائیل بەریگریکردن بوو لە خۆمان"

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "نامانەوێت گرژی زیاتر لە ناوچەکەدا ھەبێت و ھەنگاوەکەمان پێویست و گونجاو بوو بۆ ھەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی قەوارەی زایۆنی و ڕۆژئاوا".

وتەبێژی وەزارەتی ئێران، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: "ھەنگاوەکەمان دژبە ئیسرائیل، بەرگرییکردن بوو لە خۆمان، ئەوەش لە وەڵامی دەستدریژییەکانی قەوارەی داگیرکار (ئیسرائیل) بوو".

وتیشی: "نامانەوێت گرژی زیاتر لە ناوچەکەدا ھەبێت و ھەنگاوەکەمان پێویست و گونجاو بوو بۆ ھەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی قەوارەی زایۆنی و ڕۆژئاوا".

شەوی ١٣ی ئەم مانگە، ئێران بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بیفڕۆکەوان، ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشەی کە ڕۆژی ١ی ئەم مانگە، لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر باڵەخانەی کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشق پایتەختی سووریا و لە ئاکامدا، جەنەڕاڵێکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی محەمەد ڕەزا زاھیدی و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کوژران.

ئەوە ھێرشەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، کاردانەوەی بەدوادا ھات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە توند سەرکۆنە کرا.

In case you missed it