ئێران: "لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی ھێرشی ئیسرائیل دەدەینەوە"
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئێران: "لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی ھێرشی ئیسرائیل دەدەینەوە"

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەدەنەوە.

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤيزیۆنی فەڕمی وڵاتەکەیدا، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوە کرد کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق هەڵەیەکی ستراتیجی بوو.

باقری باسی لەوە کرد کە ئێران لە چوارچێوەی مافی بەرگریی کردن لە خۆی توانای سەربازیی و بەرگریی خستەڕوو و ڕایگەیاند: "ئەگەر ڕژێمی زایۆنی هەڵەیەکی دیکە بکات، ئەوا پێویستە بزانێت 12 ڕۆژ ناوەستین و وەڵامەکەی ڕۆژان و کاتژمێر پێناچێت و لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی دەدرێتەوە".

هەروەها باقری باسی لەوە کرد کە ئێران ئامادەی هەموو جۆرە ئەگەرێکە و، ڕایگەیاند: "پێویستە زایۆنیستەکان دووەمین هەڵە نەکەن، چونکە کاردانەوەی ئێران توندتر و بەهێزتر و خێراتر دەبێت".

ئیسرائیل لە یەکی نیساندا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، لەو هێرشەدا حەوت کەس کە دووانیان جەنەراڵ بوون لە سوپای پاسداران کوژران.

ئێران هێرشەکەی بە هێرش کردنە سەر خاکی خۆی لە قەڵەمدا و، ئاماژەی بەوە کرد کە وەڵامی دەداتەوە.

ئێران لە 13ی نیساندا بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازە و مووشەکی کروز و بالستی دەستی بە هێرش کرد بۆ سەر ئیسرائیل و، چەند ئامانجێکی سەربازیی بۆردومان کرد.

In case you missed it