ئەپیكور: داوای پاراستنی مەرجە داراییەكانمان دەكەین
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەپیكور: داوای پاراستنی مەرجە داراییەكانمان دەكەین

ئەپیكور ڕایگەیاند: ستایشی بایدن و سودانی دەكەین بۆ جەختكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، ئامادەین بۆ دەسپێكردنی دەستبەجێی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدادو هەولێر"بۆ هەناردەی نەوت لەڕێی توركیاوە"

یەكێتی پیشەسازی نەوتی كوردستان(ئەپیكور) لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند: پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ جەختكردنی سەرۆك بایدن و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر دەستپێكردنەوەی هەرناردەی نەوت بەشێوەیەكی خێرا لەڕێی هێڵی بۆری نێوان عێراق و توركیا لەمیانی كۆبونەوەكەی كۆشكی سپی.

ئاماژەیان بەوەشكرد، ئەپیكور ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی (ITP).

ئەوەشیانخستەڕوو، لەگەڵ پاراستنی پیرۆزی مەرجە داراییەكانی ئێستا و زامنكردنی پێدانی پارەی نەوتی رابردوو و داهاتوو لەڕێی رێككەوتنی نوسراوی فەرمی.

In case you missed it