هەرێم.. بڕیارێك لەبەرژەوەندی مامۆستایان درا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

هەرێم.. بڕیارێك لەبەرژەوەندی مامۆستایان درا

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی مژدەیەكی ئاڕاستەی مامۆستایان كردو ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەسەرەتای ساڵی نوێدا دەسەڵاتدارانی سنوری دەڤەری هەڵوێست بڕیاریان دا بەزۆر و فشار و سزا بایكۆت بە مامۆستایان بشكێنن ، بۆ ئەو مەبەستەش لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار مامۆستا بە غیابدان سزادران .

ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ سڕینەوەی سزاكان بەزوویی چەند هەنگاوێكی كرداری گرتە بەر لەوانە
١ــ پێك هێنانی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ داكۆكی لە مامۆستایانی سزادراو ، تیمی پارەزاران سەرەڕای وەرگرتنی سكاڵای مامۆستایانی سزادراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان كرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزا نایاساییەكانیان كرد
٢ــ وەفدێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سەرانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانیان كرد بۆ سڕینەوەی سزاكان .
٣ ــ لەگەڵ ڕێكخراوی CPT ئەمریكی تایبەت بە دەستگیركراوان و سزادراوان كۆبونەوەو لەسەر داوای ئەنجومەن ڕێكخراوی ناوبراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانیان كرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاكانیان كرد .
٤ ــ ئەنجومەن هەڵمەتێكی میدیایی بەرفراوانی بۆ سڕینەوەی سزاكان دەست پێكرد و دوو بەیاننامەی تایبەتی بەسزاكان لە دوو كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا بڵاوكردەوە .

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: سوپاس بۆ خوای گەورە دوای ئەم هەوڵانەی ئەنجومەن و دڵسۆزان بەرهەمی هەوڵەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا دەركەوتن و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا بڕیاری داوە سزای غیاباتی مامۆستایان بسڕێتەوە وهەژماریان نەكات و هیوادارین سڕینەوەی سزاكان تەنها غیابات نەگرێتەوە وئەو مامۆستا و بەڕێوەبەرانەی بەبێ ویستی خۆیان لەسەر كار لابراون و لە قوتابخانەكانیان گواستراونەتەوە بگەڕێنرێنەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆتاییدا داواكارین بەڕێوەبەری پەروەردەكانی تریش سەرجەم سزاكان و ئەو ڕێكارانەی بەهۆی بایكۆتەوە بەرامبەر مامۆستایان گیراونەتەبەر هەڵبوەشێننەوە و هەر لێرەشەوە بەڵێن بە مامۆستایان دەدەین لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین تا كۆتایی بەهەموو سزاكان لە هەموو پەروەردەكان دەهێنین .

In case you missed it