هەرێم.. هەڵمەتی نیشتمانی كوتان لەدژی نەخۆشیی سورێژە دەستیپێكرد
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

هەرێم.. هەڵمەتی نیشتمانی كوتان لەدژی نەخۆشیی سورێژە دەستیپێكرد

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ نیسان ٢٠٢٤ هەڵمەتێكی فراوانی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێكوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێكەڵاو دەست پێدەكرێت.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و نەوەكانی ئایندە،، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، هاوكات بەردەوامیش دەبێت لەزیادكردنی هۆشیاری كۆمەڵگا سەبارەت بە كوتانی ڕۆتینی و مەترسییەكانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەكان بۆ كوتانی منداڵەكانیان و پەیڕەوكردنی كوتانی منداڵەكانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژی كاركردن دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیكەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە:
* ڕۆژی دەسپێكردن: سێشەممە 16 / 4 / 2024
* ماوە 10 ڕۆژ
* شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.
*
* تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.
* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.
* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.
* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.
* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.
*
* سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار
* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.
* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.
* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.

In case you missed it