"واشنتۆن ڤیزای نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی"
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

"واشنتۆن ڤیزای نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی"

ڕۆژنامەیەكی سعودی ڕایگەیاند: بایدن داوای لە سودانی كردووە هەژموونی میلیشیاكان لە قاڵبدات و ڤیزای نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی.

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بڵایكردەوە، سەرچاوە ئاگادارەكان لەسەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن رایانگەیاندووە لە گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئەمریكادا ئاماژە بە پرسی گروپە چەكدارەكانی هاپەیمانی ئێران كراوە.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكرد، جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای لە سودانی كردووە هەژموونی گروپە چەكدارەكان لە قاڵبدات، جەیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاش ئەم دۆسیەیەی لەگەڵ سودانی كردووەتەوە.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، واشنتۆن ڤیزانی نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی بۆ ئەوەی بچنە واشنتۆن، كە ئەوانیش نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵاو ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیە بەهۆی ئەوەی سەربە میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێرانن.

In case you missed it