ئەندامێتی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەخرێتە دەنگدانەوە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئەندامێتی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەخرێتە دەنگدانەوە

لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا، پرۆژە بڕیارێک پێشکەش دەکرێت لە بارەی بوونە ئەندامی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

نوێنەرایەتی هەمیشەی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و، ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆژە بڕیارەکە بە ناوی گرووپی عەرەبیەوە لەلایەن جەزائیرەوە ئامادەکراوە.

لە دەقی پرۆژە بڕیارەکەدا هاتووە: "پێشنیار دەکرێت فەڵەستین وەک ئەندامێکی تەواو لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگیرێت".

چاوەڕوان دەکرێت پرۆژە بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی پەیوەست بە فەڵەستین کە لە 18ی نیساندا لەسەر ئاستی وەزیران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ساز دەکرێت، دەنگی لەسەر بدرێت.

کاتێک پرۆژەی ئەندامێتی فەڵەستین هاتە ئاراوە، حکوومەتی ئەمریکا پەیامی بەکارهێنانی ڤیتۆی دا.

بۆ پەسەند کردنی پرۆژە بڕیارەکە پێویستە لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێنج ئەندامە هەمیشەییەکە دەسەڵاتی ڤیتۆ بەکارنەهێنن و پرۆژەکەش نۆ دەنگی بەڵێ بەدەستبهێنێت.

ئەگەر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا بڕیارێکی ئەرێنیی دەرچوو، ئەوا پرۆژەکە ڕەوانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت و، پێویستە دەنگی دوو لەسەر سێی کۆی 193 ئەندامەکەی بەدەستبهێنێت.

In case you missed it