یەكێتی ئەمڕۆ تاوتوێی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەكات
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

یەكێتی ئەمڕۆ تاوتوێی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

باسی لەوەشكرد، یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووە، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین.

بڕیارە 10ی 6ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو وادەیەش بە مەرسوم لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.

In case you missed it