شیعەكان نیگەرانن لە سودانی و چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەكەن
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

شیعەكان نیگەرانن لە سودانی و چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەكەن

ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاندووە: هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەروەها گروپە چەكدارەكان سودانیان ئاگاداركردووە لە پێویستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی بوونی سوپای ئەمریكاو كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

عائید هیلالی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە رۆژنامەی (العربي الجدید)ی راگەیاندووە: ئەو پرسە ناكۆكی دروستدەكات لەنێوان سودانی و هەندێك لە لایەنە سیاسیەكان و گروپە چەكدارەكان كە هێرشەكانیان دژی ئەمریكیەكان لە عێراق راگرتوە بۆ پێدانی دەرفەتێك بە بە گفتوگۆو دانوستان بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە رێگای دیپلۆماسی، ئەو شكستە رەنگە جارێكی تر ببێتەوە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی هێرشەكان لە قۆناغی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشكرد، چوارچێوەی هەماهەنگی و گروپە چەكدارەكان چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە ئەولەویەتی خۆیان دەزانن هەر دەستی دەستی كردنێك لەو دۆسیەیە بەدڵنیایی لێكەوتەی سیاسی و ئەمنیی دەبێت.

باسی لەوەشكرد، بۆیە لەگەڵ پەلەكردنن لە یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیەیەو بەجێنەهێشتنی بۆ گفتوگۆی كراوە بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی راستەقینەی گفتوگۆكانی نێوان لیژنە هاوبەشەكانی عێراق و ئەمریكا تائێستا هیچ ئەنجامێكی ئەنجامێكی نەبووە.

لای خۆیەوە ئەندامێكی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاندووە: سودانی دوای گەڕانەوەی روبەڕوی فشارو كێشە دەبێتەوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی.

ووتیشی: زۆرینەی هێزەكانی چوارچێوە بەتایبەت ئەوانەی گروپی سەربازی هاوپەیمانی ئێرانیان هەیە بێزارن لەوەی سەردانەكە هیچ ئەنجامێكی نەبووە لەبارەی دۆسیەی كشانەوەی هاوپەیماننان.

ئەوەشی ووت: ئەو هێزانە فشاردەكەن لەسەر سودانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو دۆسەیەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ناكۆكی و قەیران لەناو ئەو هاوپەیمانێتیە بەدوریشی زانیوە گروپە چەكدارەكان دەستبكەنەوە بە هێرشەكانیان بۆ سەر سوپای ئەمریكا بەڵام فشارەكانیان بۆ سەر سودانی چڕ دەكەنەوەو قەیران دروستدەكەن.

In case you missed it