بەرپرسێكی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، دەنگی تەقینەوە لە شاری ئەسفەهان بیستراوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپا بەرپەرچی هێرشی درۆنی داوەتەوە.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی میهر، سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ درۆنی بچووك لە ئاسمانی شاری ئەسفەهان و دەوروبەری ناوچەی زەردەنجان بینراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە: دوای چاودێریكردنی ئەم مایكرۆ باڵندەیانە، سیستەمی بەرگری بۆردومانیان كردو ئەم مایكرۆ باڵندەیانەیان لەئاسماندا لەناوبردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە: تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ئەم باڵندە بچووكانە نییەو خەریكی دۆزینەوەی پارچەی درۆنەكانن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە هیچ ڕووداوێك لە بنكەی هەشتی شكاری لە ئیسفەهان ڕووی نەداوە.