لە هێرشەكەی سەر ئێران، ئیسرائیل بێ‌ دەنگە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

لە هێرشەكەی سەر ئێران، ئیسرائیل بێ‌ دەنگە

 

 

دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەكانی ئێران لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ئێستادا ئیسرائیل نایەوێت هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدات.

بەپێی زانیارییەكانی رادیۆی سوپای ئیسرائیل، حكومەت هیچ لێدوانێكی نییە لەبارەی بۆردومانەكانی ناو ئێران لەبەرەبەیانی ئەمڕۆدا، هەرچەندە چەند دەزگایەكی راگەیاندنی ئەمریكی دەڵێن، ئەوە هێرشی ئیسرائیل بووە بۆ سەر ئێران وەك تۆڵە كردنەوەی هێرشەكانی هەفتەی رابردوو.

سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، كە لە ئێستا گەورە بەرپرسانی ئاسایشی هەردوو وڵات لەكۆبوونەوەدان و هێزی بەرگری هەردوو وڵاتیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 

In case you missed it