ئیسرائیل : وەڵامدانەوەی ئێران دەست پێكرد
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

ئیسرائیل : وەڵامدانەوەی ئێران دەست پێكرد

 

 

بەرپرسێكی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێرانمان دەستپێكردو ئامانجی هێرشی وڵاتەكەمان بۆ ناو خاكی ئێران، ناردنی پەیامێكە، كە ئیسرائیل توانای لێدانی ئێرانی هەیە، دەشڵێت، لە هێرشەكەمان بۆسەر ئێران ئەمریكامان ئاگاداركردۆتەوە.

میدیا ئەمریكییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەمریكا زانیاری پێشوەختەی لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەرگرتووە، بەڵام پەسەندی نەكردووەو بەشداری جێبەجێكردنیشی نەكردووە.

كەناڵی ئێن بی سی و سی ئێن ئێن بڵاویانكردەوە، ئیسرائیل پێشوەختە واشنتۆنی لەو هێرشە ئاگادار كردۆتەوە، كە ئامانجی هێرشەكە هیچ دامەزراوەیەكی ئەتۆمی نەبووە.

ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، كاتژمێر (4) ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ئاسمانی ئەسفەهاندا بینران دواتر دەنگی چەند تەقیینەوەیەك بیستراوەو سیستەمی دژە مووشەكی وڵاتەكەمان هەر سێ درۆنەكەی خستۆتە خوارەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بڵاویكردەوە، بۆ ڕێگەگرتن لەهەر هێرشێك، سیستەمی دژە مووشەك لە هەندێ ناوچەی وڵاتەكەمان كاراكراوە، تا ئێستا ڕاپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر وڵاتەكەمان.

 

In case you missed it