بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لەدابەزین
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لەدابەزین

 

 

دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوامەو ئەمڕۆش لە بازاڕەكانی جیهاندا (100) دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر سێ هەزارو (259) لیرە مامەڵەی پێوە كرا، ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی ڕێگری لە دابەزینی بەهای لیرە بانكی ناوەندی توركیا ڕێژەی سودی بە بڕی لە (50%) زیاد كرد.

لە مێژووی دراوی توركییدا، ئەمە جاری یەكەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت لە ماوەكانی ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكارییان بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات.

In case you missed it