له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ئه‌گه‌ر ده‌كرێت دادگای فیدڕاڵی پێنج کورسی بۆ پێکهاتە ئاینییەکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابنێت.
میدیای گۆڕان بڵاویكرده‌وه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند كه پارتی لەگەڵ دادگای فیدراڵی لەگفتوگۆدایەو ئەگەری بەھێز ھەیە پێنج کورسی بۆ پێکھاتە ئاینیەکان بخرێته‌وه ناو سیستمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سه‌رچاوه‌كه وتی" كورسیه گشتیه‌كان ده‌كرێن به 95 كورسی و پێنج كورسیش بۆ پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی ده‌بن".
سه‌باره‌ت به واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارن سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی زه‌مه‌ن وتی" له‌پێناو تێكنه‌چونی دۆخی سیاسی هه‌رێم هه‌ڵبژاردن بۆكۆتای مانگی (10) دواده‌خرێت و رێژه‌یه‌ك له تێبینیه‌كانی پارتی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت".