فیدان: بە هەماهەنگی لەگەڵ میسر هاوكارییەكان دەگەیەنینە غەززە
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

فیدان: بە هەماهەنگی لەگەڵ میسر هاوكارییەكان دەگەیەنینە غەززە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بۆ گەیشتن بەرێککەوتنی تەواو بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.

ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی ساڵی 2024 هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و سامح شوکری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ  کە لە ئیستەنبۆڵ ئەنجامیان دا، گوتی: "کاردەکەین بۆ پتەوکردنی ھاریکارییەکانمان لەگەڵ میسر، ئەوەش لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بۆ گەیشتن بەرێککەوتنی تەواو بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ هاوڵاتیانی كەرتی غەززە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن و لەگەڵ میسر بۆ ئەو بابەتە پێكەوە هاوكار دەبین و ئاسانكاری تەواو دەكەین.

 

In case you missed it