باربادۆس دەوڵەتی فەڵەستینی بە فەرمی ناساند
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

باربادۆس دەوڵەتی فەڵەستینی بە فەرمی ناساند

وەزیری دەرەوەی باربادۆس کەریە سیمۆندس لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە ئەمڕۆوە فەڵەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ دەزانین و دانیپێدادەنێن بە فەرمی باوەڕمان بە چارەسەری دوو دەوڵەتی هەیە بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین.

سیمۆندس ڕایگەیاندووە کە، "بە بێ بەفەرمی ناسینی دەوڵەتی فەڵەستینی، چۆن دەتوانین بڵێن کە چارەسەری کێشەکە لە دوو دەوڵەتیدایە"؟

وەزیری دەرەوەی باربادۆس جەختیشی لەوەش کردەوە کە، ئەو بڕیارە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری ناکاتە سەر پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی هەموو جارێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی کردووە.

کەریە سیمۆندس ڕەخنەشی لە وڵاتەکەی خۆی گرت کە تا ئێستا ئەو بڕیارەیان نەداوە و جەختی لەوە کردەوە کە بەو شێوەیە قەرەبووی هەڵەکەیان دەکەنەوە.

دوای نزیکەی نیوسەدە لەراییکردنی کارەکانی دورگەکەیان بەشێوەیەکی سەربەخۆ و لەژێر هەژموونی شاژنە ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی بەریتانیا، 2 ساڵ بەر لە ئێستا دورگەی باربادۆس کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای زەریای هێمن و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 287 هەزار کەس دەبێت، سەربەخۆیی تەواوەتی خۆی لەبەریتانیا راگەیاند و سیستەمی وڵاتەکەی لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری گۆڕی.

ئەمە لە كاتێكدایە له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 34 هه‌زار و 49 كه‌س شەهیدكراون.

 

 

 

In case you missed it